mamostAI چییە؟
mamostAI مامۆستایەکی تایبەتی زیرەکە بۆ قوتابییانی پۆلی ١٢. ئامانجمان ئەوەیە لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە فێربوونی تایبەت و شێوازێکی نوێ بۆ هەموو قوتابییەک ئاسان و گونجاو بکەین. پێمان وایە مرۆڤەکان جیاوازن و بە شێوازی جیاواز فێردەبن. بۆیە لەبڕی ئەوەی تەنها یەک شێوازی ڕوونکردنەوە بۆ هەمووان بەکاربهێنرێت، ئێمە دەمانەوێت چەندین ڕوونکردنەوەی جیاواز بۆ یەک قوتابی بەردەست بخەین.
ڕاهێنانی تایبەت بە خۆت
جگە لە پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەی هەمەجۆر، mamostAI پلانێکی خوێندنی تایبەتت بۆ دادەڕژێت بەپێی خاڵە بەهێز و لاوازەکانت. ڕێگاکەش زۆر سادەیە: تۆ دەست بە شیکارکردنی پرسیارەکان دەکەیت. لەسەر بنەمای ئەنجامەکانت، سیستەمەکەمان ئەو بابەتانە دەستنیشان دەکات کە پێویستە سەرنجی زیاتریان بخەیتە سەر. دوای ئەوە، دەتوانیت تەنها ئەو پرسیارانە شیکار بکەیت کە پەیوەستن بەو بابەتانەوە، تاوەکو بە خێرایی خاڵە لاوازەکانت بکەیت بە خاڵی بەهێز.
ئەگەر هەست دەکەیت ئەمە بۆت بەسوودە، هەر ئێستا بەخۆڕایی تاقیبکەرەوە.
تۆمارکردن